١/ سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌که‌م شه‌وی گواستنه‌وه‌ی بوو؛ ئه‌وا با پێکه‌وه دوو ڕکات نوێژی سوننه‌ت بکه‌ن به جه‌ماعه‌ت، خۆی ئیمام بێت و خێزانه‌که‌ی له دواوه‌ی نوێژی له‌گه‌ڵ بکات.. پاشان ده‌ستی بخاته سه‌ر ناوچه‌وانی و بڵێت: ئه‌ی په‌رستراوم من داوای خێری ئه‌م خێزانه‌مت لێده‌که‌م هه‌روه‌ها له‌و خێرانه‌ی که له سروشتی‌دا هێناوتن، وه په‌نات پێده‌گرم له شه‌ڕی ئه‌م خێزانه‌م و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ش که له سروشتی‌دا هێناوتن. " اللهم إني اسألك من خيرها وخير ما جبلت عليه، وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلت عليه" رواه ابن ماجه، وحسنه الألباني.
٢/ نییه‌ت پاکی له‌و کاره‌دا، وه‌ک ئه‌وه‌ی نیه‌تی له‌و کاره پاراستنی خۆی و خێزانی بێت له تاوان و سه‌رکه‌شی و هه‌روه‌ها زۆرکردنی نه‌وه‌ی ئیسلام و بزانێت که ئه‌و نیه‌ته هه‌مووی پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: له به‌کار‌هێنانی ئه‌ندامی نێرێنه‌تان له کاتی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانتان پاداشت هه‌یه، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) که‌سێک له ئێمه ئاره‌زووی خۆی جێ به‌جێ ده‌کات ئایا له‌وه پاداشت هه‌یه!؟ فه‌رمووی : باشه ئه‌گه‌ر له تاواندا(زنا) به‌کاری بخستایه گوناهی نه‌ده‌گه‌یشت؟ ئابه‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له حه‌ڵاڵدا به‌کاری بخات پاداشتی ده‌گات. وفي بُضع أحدكم صدقة - أي في جماعه لأهله - فقالوا : يا رسول الله أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر ؟ قال عليه الصلاة والسلام : أرأيتم لو وضعها في الحرام ، أكان عليه وزر ؟ فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجر رواه مسلم.
٣/ هه‌رکاتێک ویستت بچیته لای خێزانت( نیه‌تی جیماعت هه‌بوو) ئه‌وا بڵێ؛ به‌ناوی خوا، ئه‌ی په‌رستراومان لێمان به‌دوور بکه شه‌یتان و هه‌روه‌ها له‌وه‌ش که پێمان ده‌به‌خشیت، چونکه ئه‌گه‌ر بۆی نووسرابوو که منداڵێکیان ببێت ئه‌وا شه‌یتان ناتوانێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت. "لو أن أحدكم إذا أراد أن يأتي أهله قال: بسم الله، اللهم جنبنا الشيطان، وجنب الشيطان ما رزقتنا، فإنه إن يقدر بينهما ولد في ذلك لم يضره الشيطان أبداً". رواه البخاری ومسلم.
٤/ بۆنی خۆش له‌خۆدان بۆ یه‌کتری(التطیب) پێش سه‌رجێی؛ دایکمان عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رمێت: كنت أطيب رسول الله صلى الله عليه وسلم، فيطوف على نسائه ثم يصبح محرماً ينضخ طيباً. رواه البخار ومسلم.
واته: ده‌فه‌رموێت من خۆم بۆنخۆش ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌و ده‌چووه لای هه‌موو خێزانه‌کانی و پاشان ئیحرامی ده‌به‌ست له‌به‌یانیداو بۆنخۆشیی له‌شی ته‌ڕکردبوو.
٥/ یاریکردن و ده‌ستبازیی(ملاعبة) پێش ده‌ستپێكردن به جووتبوون، هه‌تاکو ئاره‌زووی هه‌ردوولا بجوڵێت بۆ ئه‌و کاره.. نه‌وه‌ک ئاره‌زوو ده‌رکردن وه‌ک ئاژه‌ل که ئه‌وه له پیشه‌ی موسوڵمان نییه.
٦/ مه‌رج نییه شه‌وی یه‌که‌م جیماع بکرێت چونکه واجب نییه، به‌ڵکو ڕه‌نگه له‌به‌ر شه‌رم یاخود ترسی ئافره‌ته‌که باشتر وابێت که دوا بخرێت بۆ شه‌وانی تر ئه‌گه‌ر پێویستی کرد..
٧/ پیاوه‌که په‌له نه‌بێت له زوو ده‌رکردنی ئاره‌زووی خۆی! به‌ڵکو ڕاوه‌ستان هه‌تا ئافره‌ته‌که ئاره‌زووی ته‌واو ده‌بێت ئه‌وجا پیاوه‌که ئاره‌زووی خۆی ته‌واو بکات(" به‌زۆریی وایه که ئاره‌زووی ئافره‌ت ده‌ڕه‌نگتر دێت بۆیه له ئیمان و مافی ئافره‌ته‌که‌شه که ئه‌و خاڵه ڕه‌چاو بکرێت")
٨/ شێوازه‌کانی جیماعکردن هه‌مووی جائیزه‌و به‌ڵام به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت ده‌بێت هه‌ر له‌ڕێی پێشی ئافره‌ت(الفرج)ه‌وه بێت، واته ئه‌گه‌ر له‌پشته‌وه بێت یان به‌هه‌ر جۆرێکی تر گرنگ ئه‌وه‌یه بگاته‌وه به فه‌رجی ئافره‌ته‌که نه‌وه‌ک (کۆم) چونکه ئه‌وه نه‌فرین(اللعنة)ی لێکراوه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: نه‌فرین له‌که‌سه‌ی سه‌رجێێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک ده‌کات له کۆمییه‌وه."ملعون من أتى امرأة في دبرها" رواه أبو داود.
له‌گێڕڕاوه‌یه‌کی تردا هاتووه: که هه‌رکه‌سێک بچێته لای ئافره‌تێک له‌کاتی بێ‌نوێژی ئافره‌ته‌که‌دا(حیض) یان له کۆمییه‌وه، یان بچێته لای ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی غه‌یب زانین ده‌که‌ن ئه‌وه بێباوه‌ڕ ده‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاتووه."من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها، أو كاهناً، فقد كفر بما أنزل على محمد". رواه الترمذي وأبوداود.
لێره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی جووله‌که‌وه که‌ده‌یانووت هه‌روه‌ک له بوخاری وموسلیمدا هاتووه : ئه‌گه‌ر پیاو چووه لای خێزانه‌که‌ی خۆی له دیوی پشته‌وه‌ی به‌ڵام بۆ ئه‌ندامی مێینه‌ی(الفرج) ئه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵ په‌یدا بوو خێل ده‌رده‌چێت، له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ت هاته خواره‌وه که ده‌فه‌رموێت: خێزانه‌کانتان وه‌ک کێڵگه‌ی چاندنی منداڵ وان بۆتان، ئێوه‌ش چۆن ده‌چنه لایان بچن(مه‌به‌ستی له شێوازه‌کانی جیماعکردنی شه‌رعییه که شوێنی دروستبوونی منداڵ ده‌کات) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ [البقرة:٢٢٣].
٩/ هه‌روه‌ها جیماع نه‌کردن له‌کاتی بێ‌نوێژی ئافره‌ت(الحیض). هه‌روه‌ک له پێشتر له‌فه‌رمووده‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی بێ باوه‌ڕی له‌سه‌ر کراوبوو..
١٠/ خۆشۆردن(الغسل) واجب ده‌بێت به چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو(الذکر) بۆ ڕاڕه‌وی زاووزێی ئافره‌ت(المهبل)، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر پیاو دانیشت له‌نێو چوار په‌له‌کانی خێزانی و پاشان کاری خۆی کرد له‌گه‌ڵی(ئه‌ندامی خۆی برده ناوه‌وه‌ی فه‌رجی خێزانی) ئه‌وه خۆشۆردنی له‌سه‌ر پێویست ده‌بێت ئه‌گه‌ر چیش ئاو نه‌یه‌ته‌وه. "إذا جلس بين شعبها الأربع، ثم جهدها، فقد وجب عليه الغسل، وإن لم ينزل" رواه مسلم. له‌فه‌رمووده‌یه‌کی دیکه‌دا به به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو خه‌ته‌نه‌کراوه‌که باسی ده‌کات، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: "إذا جلس بين شعبها الأربع ومس الختان الختان، فقد وجب الغسل" رواه مسلم.
خاڵێکی گرنگ/ پیاو باشتره بۆی ئه‌گه‌ر له‌کاری سه‌رجێی ته‌واو بوو، ده‌ست به‌جێ خۆی بشوات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی وابێت که جارێکی تر جیماعکردن دووباره بکاته‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت خۆشۆردنه‌که‌ی دوا بخات بۆ دوای ئه‌و جاره‌ش به‌ڵام سوننه‌ته ده‌سنوێژێک بگرێت.
خۆشۆردنیش ده‌کرێت دوا بخرێت بۆ پێش هاتنی نوێژێکی تر، هه‌تا ئه‌و نوێژه‌ی که وه‌ختێتی نه‌فه‌وتێت.. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک شه‌و جیماع ده‌کات، بۆی هه‌یه هه‌تاکو پێش نوێژی به‌یانی دوای بخات به‌ڵام فریای به‌جێ هێنانی نوێژی به‌یانی بکه‌وێت.
١١/ ناڕه‌وایی ئاشکراکردنی نهێنی کاری سه‌رجێی؛ هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: یه‌کێک له‌وانه‌ی که به‌دبه‌خترین پله‌ی هه‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا پیاوێکه که سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی ده‌کات و ئه‌ویس له‌گه‌ڵ پیاوی خۆی، پاشان پیاوه‌که نهێنییه‌کانی ئه‌و باس ده‌کات له‌لای خه‌ڵکی. واته که چی‌یان کردووه پێکه‌وه.. "إن من شر الناس عند الله منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى امرأته وتفضي إليه ثم ينشر سرها" رواه مسلم.
١٢/ پیاو بۆی هه‌یه نه‌هێڵێت منداڵی ببێت به ڕێگری گرتن له گه‌یشتنی تۆوی به هێلکه(العزل) به‌ڵام به‌مه‌رجێ ئافره‌ته‌که‌ش ڕازی بێت، چونکه مافی ئه‌ویشه، باشتر وایه ڕێک بکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه..
جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت؛ ئێمه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) ڕێگریمان ده‌کرد له منداڵ و پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) لێی قه‌ده‌غه نه‌ده‌کردین! [" كنا نعزل على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم فبلغ ذلك رسول الله صلى الله عليه وسلم فلم ينهنا"] . رواه البخاري ومسلم..
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێط که پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی که منداڵتان زۆر بێت چونکه من شانازیتان پێده‌که‌م له‌ڕؤژی قیامه‌ت، خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێیان خۆشه که نه‌وه‌ی ئیسلام زۆر بێت.

وه ركيراوه