Test Footer 2


نیشانەکان و دەرکەوتەکانی تێربوونی سێکسی و گەیشتن بە ئۆرگاسمی ژنان



١- نوکی مەمکەکان توند دەبن: لەگەڵ ئەوەی کە خانمەکەتان سەرد و سەخت بێت بەڵام بە توند بوونی سەری مەمکەکان و هەندێک نیشانەی تری وەکوو هەناسە بڕکێ و هاندران و دەرخستنی هەندێک وشەی تایبەت نیشانەی گەیشتن ە ئۆرگاسم و تێر بوونی خانمەکەتانە.

٢- هەستەوەر دەبێت: هاوسەرەکەتان هەندیک کات دوای پەیوەندیەکە دەست دەکات بە گریان، بەڵام لە ڕاستیدا لە هەندێک لە ژناندا گەیشتن بە ئۆرگاسم وەها هەستێک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە ئەو دەست دەکات بە گریان. کەواتە ئەگەر خانمەکەتان دوای گەیشتنن بە ئۆرگاسم تووشی بێهێزی دەبێت و یان دەست دەکات بە گریان، هیچ نیگەران مەبن چوونکە ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە گەیشتووە بە ئۆرگاسم و هەروەها سێکسێکی زۆر بەچێژیشی هەبووە.

٣- خەوی لێدەکەوێت: لەگەڵ ئەوەی کە ئەمە تەنیا دەدریتە پاڵ پیاوان، بەڵام هەندێک لە ژنانیش هەن کە سەرخەوێک دەشکێنن بۆ ئەوەی ئەو زیانانەی لەلایەن تۆوە دروست بووە قەرەبوی بکاتەوە. ئەگەر هاوسەرەکەتان ڕووی وەرگێرا و خەوت ئەمە بە بێرێزی دامەنێن و تەنیا دەستان بخەنە دەوری و لەگەڵیدا بخەون.

٤- پێویستی بە لەباوەش گرتنێکی پڕ خۆشەویستی: لەگەڵ ئەوەی کە ئەمە گەیشتن بە ئۆرگاسمی ژنان پشت ڕاست ناکاتەوە، پێویستی ئەو بۆ توند لەباوەش گرتن و ئەو بە توندی بخەنە نێوان دەستانەوە، نیشانەی هەستی قولی ئەو بێت لەو پەیوەندیەدا.

٥- ناتوانێت بە ڕێگادا بڕوات: هاوسەرەکەتان هەڵدەستێت تا ئەو خۆراکە بە تامەی لەدوای پەیوەندیە حەز دەکەن ن=بیخۆن حازر بکات، بەڵام ئەو بە ئاسانی توانای رێ کردنی نییە، چوونکە قاچەکانی دەلەرزێت. لەرزەی قاچەکان نیشانەیەکی زۆر باشە و دڵنیایە کە ئێوە وەکوو پیاوێک کارەکەی خۆتان بەباشی بە ئەنجام گەیاندووە.

٦- ناتوانێت هیچ قسەی لەسەر نەکات: ئەگەر دوای تەواو بوونی پەیوەندیەکە هاوسەرەکەتان بێ ئیرادە دەستی کرد بە باس کردنی پەیوەندیەکە و شێوازەکانی کە بەکارتان هێناوە، یان ئەو وشانەی دووبارە کردەوە کە لەکاتی سێکس کردنەکەدا دەریبڕیوە وەکوو "چ هەناسە هەناسە هەڵکێشانێکی خۆش بوو، هەناسە بڕکێکە، چەندە خۆش بوو، تۆش هەناسە بڕکێ دەکەی، زۆر تایبەت بوو" بە خۆشحاڵیەوە توانیوتانە ئەو بگەیەنن بە ئۆرگاسم.

٧- بزەی خۆشی: چەند رۆژێک هاوسەرەکەتان ناتوانێت ئەو بزەیە لەسەر لێوەکانی لابدات و ئەوەش بۆ سوپاس کردنی ئێوەیە، بە هێواشی لە پشتەوە لەباوەشی بگرن و بەبێ هیچ هۆکارێک ماچی بکەن، ئێستا نەک خوازیاری پەیوەندیەکی تریش دەبێت بەڵکوو لەلای هاورێکانیشی باسی دەکات کە ئێوە چ جۆرە پیاوێکن.
هەڵبەتە ئەگەر لەکاتی پەیوەندیەکە هاوسەرەکەتان نەتوانیت بەباشی گاز بگرێت، دەستی بجوڵێنێت و جموجۆڵی هەبێت، وە یان تەنانەت هاوار بکات. دەبێ هاوسەرەکەتان هەوڵ بدات ئێوە تێبگەیەنێت کە چ هەستێکی هەیە لە سێکس کردن لەگەڵ ئێوە دا و ئەگەر ئەو هۆکارانە لە هاوسەرەکەتاندا شک نابەن کەواتە داوا لە هاوسەرەکەتان بکەن کە هەستەکانی خۆیتان بۆ باس بکات لەسەر پەیوەندیە سێکسیەکانی نێوانتان.


ريبر ميكائيل هركى : وه ركيراوه


بيرت نەچێت لايكى بكە و شەيرى بكە بۆ هاوڕێكانت