زۆربه‌ی جاره‌كان دوای شه‌وی بوكێنی و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م جوتبوون، ئافره‌ت دوچاری شتێك ده‌بێت پێی ده‌وترێت هه‌وكردنه‌كانی شه‌وی بوكێنی، هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و شوێنه زۆر ده‌وروژێنرێت و له‌سه‌ره‌تای بۆیه‌ك بوون جووتبوونی زۆر دوباره‌كراوه‌ته‌وه.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هه‌وكردنه‌كانی شه‌وی بوكێنی:
وا چاكتره دوای لادانی په‌رده‌ی كچێنی، یه‌ك دوو رۆژ جوتبوون ئه‌نجام نه‌درێت، تا ئه‌و برینه بچوكانه‌ی له ئه‌نجامی جوتبوون دروستبووه ساڕ‌ێژ بێت، له گه‌رماوێكی گه‌رمیش خۆی بشوات، ئافره‌ته‌كه له ئاوێكی شیرتێن دا‌نیشێت، ئه‌گه‌ر مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ش له‌ئاوه‌كه بكرێت باشتره، یان هه‌ر دامه‌نی به ئاوپرژێن خاوێن بكاته‌وه، پاشان گرنگه به‌شێوازێكی دروست و چاك وشكی بكاته‌وه، سه‌ره‌تا له پێشه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی میز ده‌ست پێبكات و له كۆتایی كۆم كۆتایی پێ بێت، ئه‌مه دوای هه‌موو میزكردنێك یان ته‌واوبوونی كرده‌ی جنسی دوباره بكرێته‌وه، ده‌بێ بزانێت كه وشك كردنه‌وه له دواوه بۆ پێشه‌وه وا ده‌كات ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له ده‌وروبه‌ری كۆمدا هه‌ن بگوازرێنه‌وه بۆ دامه‌نی پێشه‌وه و ببێته هۆی هه‌وكردنی، له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تای بوكێنی هه‌وكردنی دامه‌ن رووبدات، به‌هۆی ئه‌و برینانه‌ی له كرداری لابردنی په‌رده‌ی كچێنی دروستبووه، لێره‌دا واباشتره چه‌ند رۆژێك كرداری جوتبوون ئه‌نجام نه‌درێت تا ئه‌و هه‌وكردنه نه‌مێنێت و راوێژیش به پزیشك بكات.
گیایه‌كان و چاره‌سه‌ری هه‌وكردن:
زۆر رێگای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی دامه‌ن به گیایه‌كان هه‌ن له‌وانه:
-رۆژانه خواردنه‌وه‌ی فینجانێك ئاوی گوڵی به‌یبون.
-سێ كه‌وچكی گه‌وره به‌یبون له لیترێك ئاوی كوڵاو ده‌كرێت و جێ ده‌هێڵرێت تا شیرتێن ده‌بێته‌وه، پاشان دهپارزنرێت، ئینجا ئافره‌ته‌كه له‌ناوی داده‌نیشێت.
- خواردنه‌وه‌ی رازیانه‌ی كوڵاو.
- په‌لكی داری بی به هه‌مان شێوه‌ی به‌یبون به‌كار ده‌هێنرێت.
- كوڵاوی تۆوی لۆكه.

ئاماده كردنى : ريبر ميكائيل هركى