هیوادارم ئەو بەرێزانەی کە ژیانی هاوسەریان پێک هێناوەو ئەوانەشی هێشتا نەچونەتە ئەو قۆناخە زۆر گرنگی بەم هۆکارانە بدەن و بە هیوام سود مەند ببن
١-ناکۆکی و شەرە دەنگی رۆژانە کە لەوانەیە سروشتی یەکێک لە ژن و مێردەکە بێت.
٢-پشتگوێ خستنی لایەکیان لە لایەن ئەوی دیکەیانەوە بە مەباست بێت یان بێ مەبەست.
٣-خراپ بەرێوبردنی پەیوەندی نێوانیان،یان بەرێوبردنی بە شێوەیەکی لاسەنگ،وەک ئارەزوی یەکێکیان بۆ ئەوی دیکە،یان دور کەوتنەوەی زۆرو بێ پاساوی یەکێکیان لەوی دیکەیان.
٤-سەربەخۆ بونی یەکێکیان لە داهاتدا،واتە یەکیکیان وەک ئەوەی بۆ خۆی بژی وابێت،ئەگەر چی هەردوکیان پێکەوە لە ژورێکا دەژین.
٥-بردنە دەرەوەی نهێنی ماڵ بۆ کەسوکار و هاورێیان،ئەگەر چی بۆ ئامۆژگاری و پەند وەرگرتتنیش بێت.
٦-بەشداری پێکردنی لایەنی سێهەم لە کێشەکانی نێوان خۆیاندا.
٧-نەمانی خۆشەویستی و نەزانینی چۆنیەتی دەربرینی ئەو خۆشەویستیە بۆ یەکتر بە ڕێگای جۆر بە جۆر
٨-بە ئەنقەست پشتگوێخستنی بۆنە گرنگەکان کە بۆ هەردوکیان جیی گرنگی بێت
٩-ڕێز نەگرتن لە یەکتری و بە سووک سەیر کردنی تواناکانی یەکتری.
١٠-سەرزەنشتی زۆرو دەر خستنی کەمو کوری بە شێوەیەکی بەردەوام،هەمیشە باسکردنی لایەنە خراپەکان یەکێکیان لە لایەن ئەوی دیکەیانەوە.
١١-زۆرکردن لەمێرد لەلایەن ژنەکەوە بەوەی کە زیاد لە توانای مادی خۆی ئەرکی بدات بە سەردا.
١٢-شوێنکەوتنی ئارەزوی خیانەتی هاوسەرگیری کە مێردەکەی ئەنجامی دەدات.
١٣-هەرەشەی تەڵاق،کە زۆربەی جار مێرد وەک و شمشێرێک لەسەر ملی ژنەکەی دایدەنێت،یان بەردەوام داواکاری لە ژن کە برواتەوە بۆ ماڵی باوکی،ئەم هەرەشانە زۆر بە خێرایی ژیانی هاوسەری کۆتای پێک دەهێنێت و تێکی دەدات...

ريبر ميكائيل هركى : وه ركيراوه