Test Footer 2


دوو هۆكارى سەرەكىى هەیە بۆ ئازارى سوورى مانگانە لە كچان پێشى هاوسەرگیرى



دوو هۆكارى سەرەكىى هەیە بۆ ئازارى سوورى مانگانە لە كچان پێشى هاوسەرگیرى:
1- كێشەى دەرنەچوونى خوێنى سوورى مانگانە بە هۆى بچووكى لە قەبارەى منداڵدان یان تەسكبوون لە ملى منداڵدان یان لاوازى لە ماسولكەكانى سك كە دەبنە هۆكارێك بۆ هەست كردنى كچ بە ئازارێكى توند لە بەشى خوارەوەى سك لە یەكەم ڕۆژى سوورى مانگانە لەگەڵ هێڵنج یان ڕشانەوە. ئەم جۆرە ئازارە باش دەبێت لە دواى هاوسەرگیرى و زۆر جار ئەم ئازارە نامێنێت لە دواى منداڵبوون بەهۆى فراوانبوونى لوولەى دەرچوونى خوێنى سوورى مانگانە و زیادبوونى قەبارەى منداڵدان و زێ بە دووبارە بوونى منداڵبوون و سكپڕى.
2- ئازارى سوورى مانگانە بەهۆى كێشەى دەروونى:
زۆر جار كچان هەست بە ئازارى توند دەكەن لە ماوەى سوورى مانگانە بەهۆى كێشەى دەروونى و خێزانى، هەروەها ترسى كچان لە ئازارى سوورى مانگانە دەبێتە هاندەرێك بۆ تووشبوونیان بە دڵەڕاوكێ و كرژبوون و ترس لەم حاڵەتە ئاسایىیە كە هەست بە ئازارێكى زیاتر دەكەن. هەروەها هەست كردن بە ئازارى توند بەهۆى نەخۆشىیەكى ئەندامى لە ژنانى تەمەن 30 ساڵان یان لە دواى هاوسەرگیرى بەهۆى هەوكردنى منداڵدان و زێ و هەوكردنى دیوارى ناو منداڵدان یان هەوكردنى هێلكەدان و هەڵاوسانى ڕیشاڵەیی یان هەڵگەرانەوەى منداڵدان كە ئازارى سوورى مانگانە لەم حاڵەتانەدا پێشى كاتى دەستپێكردنى دەردەكەوێت بە یەك یان دوو ڕۆژ و ئازارەكە كەم دەبێت لەگەڵ دەرچوونى خوێنەكە.
چى باشە بۆ كەمكردنى ئازارى سوورى مانگانە:
باشتر وایە بیرى لێ نەكەیت و خۆت سەرقاڵ بكەیت بە خوێندن و خۆ شوشتن. هەروەها بە وەرگرتنى دەرمانى تایبەت بە كەمكردنى ئازارى سوورى مانگانە لە دواى پشكنین لە لایەنى پزیشكى ئافرەتان.
ئەم جۆرە گیایانە سوودمەندن بۆ كەمكردنى ئازارى سوورى مانگانە (عادە) وەكو:
كوڵاوى بقدونس: یەك كەوچكى چێشت لە كوڵاوى بقدونس بۆ یەك كوپى ئاو بە شێوەى ڕۆژانە خواردنەوەى 3 كوپ.
نەعنا (گەزۆ) (نعناع): باشە بۆ حاڵەتى ئازارى سوورى مانگانە و كەم دابەزینى خوێنى. كوڵاوى یەك كەوچكى چێشت لە گەڵاى نەعنا بۆ یەك كوپى ئاو.
شمڵى (حلبە): كوڵاوەكەى لەگەڵ تۆكەى. بە خواردنەوەى 3 كوپ

ريبر ميكائيل هركى : وه ركيراوه


بيرت نەچێت لايكى بكە و شەيرى بكە بۆ هاوڕێكانت