Test Footer 2


ئەم خواردنانە بخۆ تاکو گەنجتر دەرکەوی؟







زۆربەی کەسەکان هەمیشە لە خواردنەکانیان دودڵن و دەیانەوێت ئەو خواردنانە بخۆن کە تەندروستن و زیان بە جەستە و بەشەکانی جەستەیان ناگەیەنێت، بۆ ئەمەش زۆربەیان بەتایبەتی خانمان دەیانەوێت هەمیشە گەنجتر و جوانتر دەربکەون،  بۆیە دەتوانن ئەم خواردنانە زۆر بخۆن:
- نەستەلە:
خانمان بەهۆی ئەوەی زیاتر بیردەکەنەوە زیاتر توشی نەخۆشییەکان دەبن و بەتایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ، بۆ ئەمەش دەتوانن نەستەلە بخۆن چونکە  چەند مادەیەکی سروستی تێدایە کە ڕێژەی " ئۆکسیدی نیتریک" بەرز دەکاتەوە و کە بەمەش سوڕی خوێنیان چالاک دەبێت و لە زۆربەی نەخۆشییەکانی دڵ بەدووردەبن.

- ماسی:
 بەهۆی ئەوەی ماسی ڕێژەیەکی زۆر مادەی "ئۆمێگا 3" تێدایە دەبێتە هۆی پاراستنی جەستە و سوودێکی زۆری بۆ پاراستنی کەسەکە لە زۆربەی نەخۆشییەکان، بۆ ئەمەش باشتر وایە خانمان ماسی بە بەردەوامی بخۆن.

- مەعدەنوس:
هەموو 100 گرامێک لە مەعدەنوس 170 گرام ڤیتامین "c" تێدایە، لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی کانزاکانی تێدایە، بەتایبەتی مەگنیسێۆم و زینک، ئەمانەش سوودێکی زۆریان هەیە بۆ پێست و هەمیشە بە جوانی دەیهێڵنەوە و لە چرچبوون دەیپارێزێت.

- نۆک:
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینەکان و کانزاکانی تێدایە و دەتوانرێت لە بری گۆشت بخورێت چونکە نابیتە هۆی زیادکردنی کێش .

ئاماده‌كردنی : ریبر میكائیل هركی 

بيرت نەچێت لايكى بكە و شەيرى بكە بۆ هاوڕێكانت