Test Footer 2


هه‌موو پیاوێك به‌ئاواته‌ ژنه‌كه‌ی ئه‌م 4 خاڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ جوتبوون بزانێت




له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هاوسه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام سێكس ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌ند شتێك هه‌یه‌ واده‌كات ورده‌ ورده‌ تووشی رۆتین و دووباره‌ بوونه‌وه‌ ببن. ئه‌م چوار خاڵه‌ كورته‌ ته‌واوی ئه‌و ئاواتانه‌ن كه‌ هه‌موو پیاوێك ئاواته‌خوازه‌ له‌ خێزانه‌كه‌یدا به‌دی بكات:

یه‌كه‌م: رازیبه‌ كاتێك مێرده‌كه‌ت ده‌یه‌وێ جۆری نوێ و جوڵه‌ی نوێ به‌كاربێنن له‌كاتی جوتبووندا. به‌زۆری ژنان له‌و نوێكاریه‌ ده‌ترسن، چونكه‌ پێشتر له‌سه‌ری رانه‌هاتووه‌، به‌ڵام لای پیاو هه‌ر یه‌ك له‌و جوڵانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خواردنێكی خۆشی بۆ بكات به‌ڵام هه‌موو رۆژ دووباره‌ی بكاته‌وه‌، هه‌رچه‌ند خۆش بێت ئه‌و هه‌موو دووباره‌یه‌ بێ تامی ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ جۆره‌كان بگۆڕێن چونكه‌ لای تامه‌كان جیاواز ده‌بێت.

دووه‌م: كاتێك داوات لێ ده‌كات بڵێ 'به‌ڵێ'. مه‌گه‌ر زۆر ناچار بیت ئه‌گینا 'نه‌خێر' مه‌ڵێ له‌و كاته‌ی مێرده‌كه‌ت داوات لێ ده‌كات جوتببن، به‌ناوی ماندوبوون و سه‌رقاڵی به‌ منداڵه‌وه‌ نه‌خێر مه‌ڵێ، ئایا ده‌زانی هه‌موو ئیشی ماڵه‌كه‌ت به‌ته‌نیا و رێك و پێكی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام كه‌ ئه‌و نه‌خێره‌ت گوت، مێرده‌كه‌ت هیچی نابینێت!.
سێیه‌م: بۆچوونی خۆت بڵێ له‌وه‌ی ده‌یكات. زۆر گرنگه‌ بۆ پیاو كاتێك ئه‌و وا هه‌ستده‌كات خۆشی به‌تۆ و به‌خۆی ده‌به‌خشێ، راشكاو بیت له‌گه‌ڵیدا، بۆی باس بكه‌ی كه‌ چ شتێكت زۆر پێ خۆشه‌ كاتێك ده‌یكا و چیت به‌لاوه‌ خۆش نییه‌، ئاخر ئێوه‌ خێزانی یه‌كن، تازه‌ شه‌رمی چی ده‌كه‌ی؟!

چواره‌م: نرخی ئه‌و شتانه‌ی بۆ دانێ كه‌ له‌كاتی سێكس ده‌یكات و ستایشی بكه‌. خۆشترین هه‌ست بۆ پیاو ئه‌وه‌یه‌ له‌چاو، هه‌ناسه‌ت، ده‌نگت و جوڵه‌كانت بۆی ده‌ركه‌وێ كه‌ له‌وپه‌ڕی پیاوه‌تی خۆیایه‌تی، زۆر گرنگه‌ به‌ زمانیش ستایشی هێز و توانایی بكه‌یت و هه‌ست بكات توانیویه‌تی چێژی ته‌واوت بداتێ. خانمی به‌ڕێز، ئه‌م خاڵانه‌ به‌كه‌م مه‌زانه‌، زۆر ئاسانه‌ به‌ڵام كاردانه‌وه‌كه‌ی له‌چاوی مێرده‌كه‌ت زۆر مه‌زنه‌، بیرت نه‌چێ سێكس به‌شێكی گرنگی خۆشه‌ویستی داگیر ده‌كات له‌لای پیاوان، تۆ بتوانه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ پڕ بكه‌یته‌وه‌، ئه‌نجامی دڵی ده‌بینیت!!.

ئاماده كردنى : ريبر ميكائيل هركى


بيرت نەچێت لايكى بكە و شەيرى بكە بۆ هاوڕێكانت