Test Footer 2


جگه‌رکێشان مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک زیادده‌کات



توێژینه‌وه‌یه‌کى نوێ که‌ده‌رئه‌نجامه‌کانى له‌گۆڤارى وه‌رزى کۆمه‌ڵه‌ى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مه‌ریکى بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئاشکراکردوه‌ ئه‌وکچه‌ گه‌نجانه‌ى رۆژانه‌ پاکه‌تێک جگه‌ره‌ ده‌کێشن پاش چه‌ندساڵێک مه‌ترسى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک له‌سه‌ریان دروستده‌بێت.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌سایتى “ساینس ده‌یلى” تایبه‌ت به‌کاروبارى زانست بلاوکراوه‌، رونیکردۆته‌وه‌ یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى ترى زیادبونى مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک به‌هۆى جگه‌ره‌کێشانه‌وه‌یه‌.
د.کریستۆڤه‌ر لى ‌و هاوڕێکانى له‌سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌کانى شیرپه‌نجه‌ له‌ سیاتل، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژیانى 778 ژن کردوه‌ که‌دوچارى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک هاتون.
توێژه‌ران گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى خواردنى پاکه‌تێک جگه‌ره‌ به‌شێوه‌ى رۆژانه‌ لانى که‌م پاش 10 ساڵ ده‌بێته‌هۆى توشبونیان به‌گرێى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک (له‌جۆرى باش) به‌رێژه‌ى 60%، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌بۆچونه‌یه‌ ده‌وترێت جگه‌ره‌کێشان په‌یوه‌ندى به‌شێرپه‌نجه‌ى مه‌مکه‌وه‌ نیه‌.
ئه‌وپزیشکه‌ ئه‌وه‌شى رونکردوه‌ :”مه‌ترسیه‌کانى چگه‌ره‌کێشان زۆره‌و دیارن، به‌ڵام ئه‌وتوێژینه‌وه‌ زانیاریه‌کى نوێى بۆمه‌ترسیه‌کانى جگه‌ره‌کێشان زیادکرد ئه‌ویش مه‌ترسى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مکه‌ لاى ژنان، به‌ڵام نه‌ک له‌جۆرى کوشنده‌ به‌ڵکو له‌جۆرى شێرپه‌نجه‌ى باش (حه‌میده‌)”.

بيرت نەچێت لايكى بكە و شەيرى بكە بۆ هاوڕێكانت