لەرووی سیاسییەوە
هه‌رێمی كوردستانی عیراق بریتییه له‌و به‌شه كوردستانه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێو سنوری ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه كه‌دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان دروست بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمێكی مرۆییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشتیمان یان خاكی كوردانه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی كوردن، به‌ڵام له‌رووی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینییه‌وه له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیایه. ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان که له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا به باشووری کوردستان و له‌ڕووی دەستوری و یاساوە بە (هەرێـمی کوردستان) ناوی دێت، وەکو هەرێمێکی فیدرالی لە دەستوری نوێی عێراق دانی پێدانراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان (سەرۆک مەسعود بارزانی)ە، سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)ە. (دکتۆر ئەرسەلان بایز) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
لەرووی یاسایی و ئیدارییەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانی سالی 1991 پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوەو هەموو پێکهاتەکانی کوردستان نەتەوەیی و ئاینییەکان تێیدا بەشدارن وەکو ( کورد و تورکمان و ئاشوری کلدانی و ئێزیدی و کاکەیی و کریستیان و موسلمان). لە کۆتایی مانگی نیساندا حەوتەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە هەڵبژێردراوە.
ئەم بەشەی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان هەیە. پایتەختی هه‌رێمی کوردستان (هەولێر)ه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان (سەرۆک مەسعود بارزانی)ە، سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)ە. (دکتۆر ئەرسەلان بایز) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
لەرووی یاسایی و ئیدارییەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانی سالی 1991 پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوەو هەموو پێکهاتەکانی کوردستان نەتەوەیی و ئاینییەکان تێیدا بەشدارن وەکو ( کورد و تورکمان و ئاشوری کلدانی و ئێزیدی و کاکەیی و کریستیان و موسلمان). لە کۆتایی مانگی نیساندا حەوتەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە هەڵبژێردراوە.
ئەم بەشەی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان هەیە. پایتەختی هه‌رێمی کوردستان (هەولێر)ه.
لەرووی مێژووییەوە
لە کۆنەوە هه‌رێمی کوردستان لەلایەن میرنشینەکانی سۆران و بابان و بادینان و ئەردەلانەوە دەسەڵاتی سەربەخۆیی بۆ ماوەیەکی کاتی هەبووە. لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و جوگرافی ئەم ئیماراتانەی کورد لەناوچوون.
لە کانوونی دووەمی 1918 شێخ مەحموودی حه‌فید داوای پاڵپشتی ئینگلیزی کردووە بۆ دامەزراندنی حکوومەتی کوردستانی جنوبی، لە ماوەی 1919-1922ئەم حکوومەتە راگەیندراوە، بەڵام دوای ئەوە لەناو براوە.
بارزانییەکان لە ساڵی 1929 داوای سەربەخۆیی ناوچە کوردییەکانی کرد و تا ئەوەی شۆڕش دژی دەسەڵاتی بەغدا دەست پێدەکات، هەروەها (بارزانیی نەمر) بۆ بەدیهێنانی ئاواتی گه‌وره‌ی دەوڵەتی کوردی لە ساڵی 1945 بۆ بەشداریکردن لە کۆماری کوردستان- لە مەهەباد دەچێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکاری پێشەوا قازی محەمەد دەکات بۆ سەرخستن و بەردەوام بوونی کۆماری کورستان. ئەمەش تاکو ساڵی 1946 درێژە دەکێشێت و دوای روخانی کۆماریش لەگه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی له داستانێکی کەموێنەدا و دوای چه‌ندین نه‌به‌ردی مێژوویی له سنووره‌کانی ئێران و عێراق و تورکیادا دواجار خۆیان گه‌یانده رووباری (ئاراس) و به په‌ڕینه‌وه‌یان خۆیان گه‌یانده ناو خاکی یه‌کێتیی سۆڤییه‌تی جاران و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی عێراق له ساڵی 1958 گه‌ڕانه‌وه و وه‌ک قاره‌مانانی گه‌ل پێشوازییان لێ کرا.
دوای خۆ دزینه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له به‌ڵێنه‌کانی به‌رامبه‌ر کورد و هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌لی کورد، لە مانگی ئەیلول 1961شۆڕشی کورد هه‌ڵگیرسایه‌وه. ئەو شۆڕشە میللییە کە تاکو ئازاری 1970 درێژەی کێشا، بە گەورەترین شۆڕشی چەکداری کوردستان دادەنرێت و لەئاکامیشدا شۆڕش توانی بە سەرۆکایەتی (بارزانیی نەمر) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق ناچار بکات مل بداتە رێککەوتنامەی ئاداری 1970 و بۆ یەکەمینجار دان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد دابنرێت و (ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیی کوردستان) راگه‌یه‌ندرا. ئەم بارودۆخەش تاکو ساڵی 1974 کێشا و کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا رێککه‌وتنی یازده‌ی ئاداریان پێشێل کرد و بێ گوێدانه به‌ڵێنه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه سنووری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییان ده‌ستنیشان کرد و که‌رکووک به‌شێکی زۆری ناوچه کوردنشینه‌کانی دیکه‌یان خسته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، جارێکی دیکه شۆڕش دەستی پێکردەوە و ئەمجارە لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا لە ڕێگەی رێککەوتنی شومی جەزائیر خیانەت لە کوردستان و گەلی کورد کرا و شۆڕشی ئهیلوول تووشی نسکۆ هات.
جارێکی دیکە لە ماوەیەکی کورت‌دا، پێچەوانەی پیلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان شۆڕشی گولانی پێشکەوتنخواز لە 26مانگی ئایاری 1976دا دەستی پێکردەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبه کوردستانییه‌کان له خه‌بات به‌رده‌وام بوون و دواتر بۆ یه‌کخستنی تواناکان هه‌وڵه‌کانی شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو (ئیدریس بارزانی) که به ئه‌ندازیاری ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ناسراوه، هاته به‌رهه‌م و له ساڵی 1988 به‌ره‌ی کوردستانی پێکهێنرا و لهراپەڕینی ئاداری1991 کۆتایی بەدەسەڵاتی داگیرکاری بەعسییەکان لە بەشێکی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان هێنرا.
جینۆساید
لە ماوەی جەنگی ئێران - عێراق، حکومەتی عێراقی سیاسەتی دژە کوردیی گرتەبەر و وەک ئەمرێکی واقیعی شەڕێکی ناوخۆی لێکەوتەوە. عێراق کەوتە بەر ئیدانەکردنێکی بەرفراوان لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە، بەڵام ھەرگیز بەشێوەیەکی جددی سزا نەدرا بەرامبەر ئەو رێوشوێنە سەرکوتکارانەیەی گرتنیەبەر، لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دژی کورد کە ھەزاران کوژراوی لێ کەوتەوە. ھەڵمەتی ئەنفالیش کۆمەڵکوژییەکی سیستماتیکی بوو دژی کورد جێبەجێ کرا. لە 29ی ئاداری 1987 تا 23ی نیسانی 1989، سوپای عێراقی بە فەرماندەیی عەلی حەسەن ئەلمەجید ناسراو به (عه‌لی کیمیایی) گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی کۆمەڵکوژیی دژی گه‌لی کورد گرتەبەر و له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا که به هه‌شت قۆناخ جێبه‌جێ کرا له بەکارھێنانی بەرفراوانی چەکی کیمیاوی، خاپوور کردنی نزیکەی 4500گوند و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک و گرتن و کۆمه‌ڵکوژیی 8 هه‌زار بارزانی و ڕاگواستن و زینده‌به‌چاڵ کردنی نزیکه‌ی 182 ھەزار ژن و پیاو و منداڵ که دوای ڕزگار کردنی عێراق روفاتی پیرۆزی هه‌زارانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
جوگرافیا
هەرێمی کوردستان سەرجەم ناوچە و دەڤەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دهۆک دەگرێتەوە، توێژینەوە مێژوویی و جوگرافییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بەرزاییەکانی حەمرین سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق پێکدەهێنێت، راستە تاکو ئێستا سنوری جوگرافی ئەم بەشەی کوردستان کێشەی لەسەرە بەڵام بەپێی سەرچاوەکان ئەم سنورە له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی به‌دره له‌پارێزگای واست ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و باكوور تا پردی نه‌وت له‌رۆژئاوای شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی هه‌ڵده‌كشێ، له‌ته‌نیشت به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین تا فه‌تحه ده‌ڕوات شان به‌شانی رووباری دیجله سه‌رده‌كه‌وێ و له‌باكوری شاری موسڵ به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا باده‌داته‌وه به‌ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی حه‌زه‌ر پاشان به‌ره‌و رۆژئاوا به‌ئاراسته‌ی سنووری عیراق سووریا له‌باكووری شارۆچكه‌ی به‌عاج. رووبه‌ری جوگرافی هه‌رێمی کوردستان 78736 كم2 كه ده‌كاته زیاتر له 18% سه‌رجه‌می رووپێوی عێراق و ئه‌م دەڤەر و پارێزگایانە ده‌گرێته‌وه:
- پارێزگاكانی (هه‌ولێر سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك).
- هه‌موو ناحیه و قه‌زاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جگه له‌قه‌زاكانی موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر
- قه‌زاكانی خانه‌قین ومه‌نده‌لی و كفری جگه له‌ناحیه‌ی به‌له‌دروز له‌پارێزگای دیاله.
- ناوه‌ندی قه‌زای به‌دره له‌پارێزگای واست، كوت.
که‌ش و هه‌واى هه‌رێمى كوردستان
تێكرای گه‌رمی مانگی كانوونی دووه‌م كه‌ساردترین مانگی ساڵه له‌هه‌رێمدا له‌نێوان (3.1) پله‌ی سه‌دیدایه له‌وێستگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، (9.9 ) سه‌دیه له‌خانه‌قین، به‌گشتی چه‌ند به‌ره‌و باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم بڕۆین پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ره‌وه باكورو باكوری رۆژهه‌ڵات بچین زه‌وییه‌كه به‌رزو بڵند ده‌بێت، لایه‌كانی باكووری هه‌رێم ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌كه‌مه‌ره‌ی زه‌وییه‌وه دورترن كه ده‌بێته هۆی كورتی رۆژ له‌نیوه‌ی زستانی ساڵدا و كه‌مبوونه‌وه‌ی گۆشه‌ی تیشكی هه‌تاو كه‌وتن.
كه‌می لاربوونه‌وه‌ی گۆشه‌ی كه‌وتنی تیشكی هه‌تاو هه‌روه‌ها رۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپه‌ڵی هه‌وایی كیشوه‌ری وشك كه له‌هاویناندا هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، یاریده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ده‌ن له‌و وه‌رزه‌دا. تێكڕاكانی گه‌رمای مانگی تهمووز كه‌گه‌رمترین مانگی ساڵه له‌هه‌رێمدا له 30 پله‌ی سه‌دی پتره.
جیاوازییه‌كی زۆر له‌بڕی باران بارین له‌هه‌رێمدا هه‌یه ناوه‌ندی بارانی ساڵانه له‌هه‌رێمدا له‌نێوان 328 ملم دایه له‌خانه‌قین و زیاتر له 702ملم له زاخۆ و له‌رواندز 969ملم و له‌ئاكرێ 1008 ملم و له‌پێنجوێن 1263 ملم، به‌گشتی له‌باره‌ی بڕی بارانی داباریو له‌هه‌رێمدا ده‌توانین بڵێین كه‌بارانی هه‌رێم تابه‌ره‌و باكورو باكوری رۆژهه‌ڵات بڕۆین پتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكاری به‌رزی و نزمی له‌لایه‌ك گوزه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له نه‌وراییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا به هه‌رێمدا جگه له‌وه‌ی كه جۆری نه‌وراییه‌كانیش تا به‌ره‌و باكوور بڕۆین قوڵتر ده‌بن، له‌روی بارنه‌وه ده‌توانین هه‌رێم بۆ دوو هه‌رێمی لاوه‌كی دابه‌ش بكه‌ین كه‌بریتیه له:
- هه‌رێمی بارانی مسۆگه‌ر
ئه‌م هه‌رێمه به‌شه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌و سنووره‌كانی باشوری له‌گه‌ڵ سنوری باشوری ناوچه‌ی شاخاوی له‌هه‌رێمدا ده‌ڕۆن ئه‌م هه‌رێمه به‌زۆری رێژه‌ی بارانه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه كه‌ناوه‌ندی ساڵانه‌ی باران 500ملم كه‌متر نییه، بۆیه كشتوكاڵی زستانه له‌م هه‌رێمه‌دا ساڵانه ئه‌م هه‌رێمه ده‌توانێت به‌ته‌واوی پشت به‌باران ببه‌ستێت.
- هه‌رێمی بارانی نامسۆگه‌ر
ئه‌م هه‌رێمه ناوچه نیمچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه‌به‌رێژه بارانی كه‌مه (ساڵانه له 500ملم) كه‌متره، ئه‌م هه‌رێمه لاوه‌كییه دیسان به‌وه ناسراوه كه‌بڕی بارانی مانگانه‌و ساڵانه‌و وه‌رزانه هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی پێشوودا، بۆیه كشتوكاڵی زستانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌به‌شه‌كانی باشور‌و باشوری رۆژئاوادا ره‌نگه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی وشكی ببێته‌وه.
له روی ئاووهه‌واوه هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هه‌رێم پۆلێن ده‌كرێت كه‌ئه‌مانه‌ن:
- هه‌رێمی ئاو‌و هه‌وای ده‌ریای ناوه‌راست:
ئه‌م جۆره ئاووهه‌واییه به‌شه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و سنووری باشوری له‌گه‌ڵ سنوری باشوری ناوچه‌ی شاخاوی له هه‌رێمدا ده‌ڕوات، ئه‌م هه‌رێمه پتر له 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی داگرتووه له رووی گه‌رمییه‌وه به‌زستانی زۆر سارد و به هاوینی فێنك ناسراوه، له‌رووی دابارینه‌وه له‌نیوه‌ی زستانه په‌ره ده‌ستێنێ هاوینی وشكه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌رێمه له هه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراق به‌بارانتره، تێكڕای بارانی ساڵانه‌ی له 500ملم دانابه‌زێت تا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باكوور‌و باكووری رۆژهه‌ڵات برۆین باران زیاتر ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێته هۆی پچرانی رێگای گواستنه‌وه له‌نێوان شاره جیاجیاكاندا.
- هه‌رێمی ئاو‌و هه‌وای نیمچه وشك گه‌رمه‌سێری:
ئه‌و هه‌رێمه به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی رووبه‌ری هه‌رێم ده‌گرێته‌وه له‌رووی سیستمی باران بارینه‌وه له‌هه‌رێمی پێشوو ده‌چێ (هاوینی ووشك و برینگ، زستانی به باران) به‌ڵام لێی جیاوازه له‌رووی كه‌م بارانییه‌وه (ساڵانه كه‌متر له 500ملم و به‌رزی پله‌كانی گه‌رمی له‌هاویندا زستانی كه‌متر سارده كه‌م جاری وا هه‌یه به‌فری لێ بكه‌وێ).
ژمارەی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان
بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵانی 1927-1987 بەمجۆرە بووە:
- لەساڵی 1927 ژمارەی ئەم بەشەی کوردستان 613.347 کەس بووە
- ساڵی 1935 رێژەکەی گەیشتۆتە 1.010.905کەس.
- لە ساڵی 1947 گەیشتۆتە 1.383.378 کەس.
- لە ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتوانەکەی گەیشتۆتە 1.822.390کەس.
- لە 1965 گەیشتۆتە 2.217.109که‌س.
- بەپێی سەرژمێرییەکەی ساڵی1977ی گەیشتە 3.303.300 کەس.
- لەساڵی 1987یش گەیشتە 4.386.697 کەس.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت هەرچەندە ئەم ژمارەیە رێک و ورد نییە، گومان لە نادروستی ژمارە لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نیشانی دەدات لە سەرجەم ئەو سەرژمێریانەی لە عێراق کراون، بەرەسمی ئەو ژمارانەی تۆمار کردووە و دەردەکەوێت دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان وەک ژمارەکانی سەرەوە ئاماژەی پێکردووە لە نیو سەدەی دوایدا 3 ملیۆن و 773 هەزار کەس زیادی کردووە، بە واتایەکی دیکە ژمارەی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 1927-1987 گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 387 هەزار کەس. رێژەی زیادبوونی ساڵانە %3.8بووە.
لە هەمان کاتدا نابێت لەبیری بکەین لەئەنجامی سیاسەتی درێژخایەنی رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان دیموگرافیا و پێکهاتەی کوردستان و رۆشنیریشی بەر جینۆساید کەوتووە. بەپێی زانیارییەکان هه‌رێمی کوردستان ئێستا تەنیا 35891 کیلۆمەتری لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمدایە و 51226 هەزار کیلۆمەتری کەوتۆتە ناوچە دابڕێندراوەکان واتە بەرێژەی %59 هه‌رێمی کوردستان لەدەرەوەی دەسەڵاتی (هەرێمی کوردستان)دایە. هەر بەپێی زانیارییەکان چوار پارێزگا و بیست ناحیە و ٧٤ قەزای هه‌رێمی کوردستان تاکو ئێستا لە کەوتۆتە ناوچە دابڕێندراوەکان. کە ئەمەشیان دەکاتە رێژەی%53.
ئابووری
ئابووری هه‌رێمی کوردستان پشت بە داھاتی نەوت و کشتوکاڵ و گەشتیاری دەبەستێت. بەھۆی سەقامگیریی هه‌رێمی کوردستان، لە رووی ئابوورییەوە لە ناوچەکانی تری عێراق پێشکەوتووترە. پێش روخاندنی رژێمی سەدام حسێن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی %13ی داھاتی پڕۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراکی عێراقی وەردەگرت. ئاسایشی خۆراکی هه‌رێمی کوردستان وای کرد کە زۆرینەی داھاتەکان لە پڕۆژەی گەشەسەندندا سەرف بکرێن. بە کۆتاییھاتنی پڕۆگرامەکە لە کۆتایی 2003 دا، 4ملیار دۆلار لە داھاتی نەوت بە خۆراکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خەرج نەکراوی مابووەوە.
دوا بەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام حسێن و ئه‌و زنجیرە توندوتیژییەی که بەدوایداھات، سێ پارێزگاکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا سێ پارێزگای عێراقیی بوون کە سوپای ئەمریکی بە "ئارام" پۆلێنیان کردبوو. لە 2006 دا، یەکەم بیرە نەوت لە دوای ئازادکردنی عێراقەوە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی وزەی نەرویجییەوە بەناوی "دی. ئێن. ئۆ" لێدرا، لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە کێڵگە نەوتییەکە لانی کەم 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدا بێت‌و لە سەرەتای 2007 دا رۆژانە 5000 بەرمیل نەوتی لێ دەربھێنرێت. سەقامگیرییەکەی ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی ئەوەی لە بەشەکانی تری عێراق پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت. لە 2004داھاتی تاکەکەس لە ھەرێم بە رێژەی %25 لە ناوچەکانی تری عێراق زیاتر بوو. دوو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی لە ھەولێر و سلێمانی ھەیە کە بە گەشتی ئاسمانیی بەستراونەتەوە بە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپاوە.
دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی کراوە و فراوانی ئابووری و بازرگانی و بیناکردن و ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی متمانە بۆ سەرمایەدارانی کوردستان دەستی پێ‌کرد، کە ئێستا کوردستان نەک هەر بەتەنیا بە ناوچەیەکی ئارام و گەشەسەندوو دادەنرێت، بەڵکو پێگه‌یه‌کی سیاسیی به‌رچاویشی هه‌یه و ئەمریکا و چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی کونسولخانەی خۆیان کردۆتەوە و بەسەدان کۆمپانیای بینای لە کوردستاندا خەریکی وەبەرهێنانن.
ئاڵا و سروودی نشتیمانی
ئاڵای كوردستان
هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه و له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه.
وێنه‌ی ئاڵای کوردستان
پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئاڵای کوردستان له سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی پێکهاتووه.
ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕ‌نگی سپی یه، و لاکێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه .
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی .
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌کانییه‌وه یه‌ک(1) پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .
خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.
خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .
چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
- سوور : PMS 032
- سه‌وز : PMS 354
- زه‌رد : PMS 116
PMS= PANTONE Matching System www.pantone.com
شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا:
- هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه .
- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
- له یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
- له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .
سروودی نشتیمانی:
سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به دڵدار له ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێك له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.
دڵداری شاعیر كه دانه‌ری سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و له 20/2/1918 له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه و له 12/7/1947 دا كۆچی دوایی كردووه.
سەرچاوەکان:
- ماڵپه‌ڕی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان www.krg.org
- ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، دەربارەی هەرێمی کوردستان.
- د. عەبدوللا غەفور، ئەتنۆگرافیای باشووری کوردستان.
- د. عەبدوللا غەفور، جوگرافیای باشوری کوردستان.