هه‌روه‌کو ده‌زانین ئێستا قه‌ڵه‌وی یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، به پێی چه‌ند سهرژمێرییهکیش له ئه‌مریکادا 400 ملیۆن که‌س به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن و نزیکه‌ی 22 ملیۆن منداڵی خوار 5 ساڵانیش کێشه‌ی زیادیی کێشیان هه‌یه. ئێمه لێره‌دا هۆکاره‌کانی قه‌ڵه‌وی و زیانه‌کانی و چارهسهرهکانیتان بۆ ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
هۆکاره‌کانی قه‌ڵه‌وبوون:
1- هۆکاره بۆ ماوه‌ییه‌کان، ئه‌گه‌ر له هه‌ر خێزانیَكدا دایک یان باوک کیَشی زیادیان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبونی منداڵه‌کان به قه‌ڵه‌وی سێ ئه‌وه‌نده‌ی منداڵی خێزانه‌کانی تر زیاد ده‌کات.
2- هه‌ندێ هۆکاری ده‌روونی ده‌بنه هۆی زیادبوونی کێش له‌وانه: بێهیوابوون، خهمواردنی زۆر، بێزاربوون، که ئه‌م هۆکاره ده‌روونییانه‌ش ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که‌سی تووشبوو به‌ده‌ست ئه‌م گرفتانه‌وه زیاتر بخوات له که‌سانی ئاسایی.
3- هۆکاره‌کانی ده‌وروبه‌ر، که ئه‌مه‌ش هۆکاریَکی گرنگه، چونکه شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی ڕۆژانه‌ت و شێوازی نانخواردنت هه‌روه‌ها چالاکی و ناچالاکیش که دووباره ئه‌مه‌ش له ده‌وروبه‌ره‌وه فێرده‌بین.
4- ڕه‌گه‌ز، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان پیاوان به هۆی ئه‌ستووری ماسوولکهکانیانهوه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به قه‌ڵه‌وی زیاتره.
5- ته‌مه‌ن، به‌پێی سه‌نته‌ری ئه‌مریکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌ڵه‌وی چوونه ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ماسوولکه‌کان ورده ورده لاواز ببن و بگۆڕێن بۆ چه‌وری.
زیانه‌کانی قه‌ڵه‌وی:-
1- ده‌بیته هۆی قورسی له هه‌ناسه‌دان.
2- که‌مبوونه‌وه‌ی توانای ڕۆیشتن به ڕێگه و ڕاکردندا.
3- زیادبوونی ئاره‌قکردنه‌وه.
4- بوونی ئازار له ئه‌ژنۆو پشتدا.
5- زیادبوونی په‌ستانی خوێن و کۆلیستڕۆل،که ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ره‌کانی زیادبوونی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشک و وه‌ستانی دڵ زیاد ده‌کات.
6- ده‌بێته هۆی تووشبون به هه‌ندێک له جۆره‌کانی شێرپه‌نجه.
ڕێگه‌کان بۆ دابه‌زاندنی كێش و ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی:-
1- باشترین ڕێگه‌کان بۆ ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی ئه‌وه‌یه که سه‌ردانی پزیشکێک بکه‌یت و ڕێنماییه‌کی ته‌واوت بۆ دابنێت.
2- هه‌وڵبده ئه‌و خۆراکانه که‌م بکه‌یته‌وه که بڕێکی زۆرچهورییان تێدایه ده‌توانیت له جێگای ئه‌وه ئه‌و خواردنانه بخۆیت که بڕێکی باش وزه‌یان تێدایه.
3- ده‌توانیت سوود له پرۆگرامه‌کانی یاری جوانی له‌ش وه‌ربگریت، چونکه ئه‌م پرۆگرامانه دهبیَته هۆی سووتاندنی بڕێکی باش له کالۆری، ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا ده‌توانیت هه‌موو رۆژێک 30 خوله‌ک ڕاکردن بکه‌یت، به به‌رنامه بۆ خۆت، چونکه ئێستا به‌رنامه‌ی ڕاکردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک له‌لایه‌ن زۆرێک له وڵاتانه‌وه هه‌وڵی تایبه‌تی بۆ ده‌درێت. بۆ نمونه له تورکیا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ڕۆژێک بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی کاره‌که له‌به‌رچاوی خه‌ڵکیدا هه‌موو رۆژێک ده‌رچوونی به کۆمه‌ڵ پێکده‌هێنن.
4-هه‌وڵبده له‌کاتی خواردندا به له‌سه‌رخۆیی نان بخۆیتو به هێواشی پارووه‌کان بجووه.
5- خواردنه‌وه‌ی ئاو به دانیشتنه‌وه زۆر بکه، چونکه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌دانیشتنه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی پاک ڕاگرتنی گورچیله‌کان، ده‌بێته هۆیه‌ک بۆئه‌وه‌ی زۆر خواردنت که‌م ببێته‌وه،هه‌روه‌ها واز بهێنه له خواردنه‌وه‌ی مادده کحولییه‌کان.
6- هه‌وڵبده شیره‌مه‌نییه چه‌ورییه که‌مه‌کان زیاتر بخۆیته‌وه، چونکه به پێێ ڕاپۆرتێکی ئۆبێسیتی ڕیسێرچ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شیرانه‌ی که چه‌ورییان که‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌ی سووتانی چه‌وری به ڕێژه‌ی له %70 زیاد بکات.
له ئینگلیزییه‌وه:هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه‌کان: netdoctor.co.uk
.emedicinehealth.com
webmd.com
redbookmag.com
له تورکییه‌وه: risaleajans.com