پیاوێكی به ته‌مه‌ن له ناوچه‌ی سه‌گری شاری فه‌لوجه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، به‌ڵام نایكوژێت و نیوه‌ی فیشه‌كه‌كه له ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێێ هه‌واڵێكی پێگه‌ی (عه‌مون نیوز) رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌بو ئه‌حمه‌د كه شۆفێری تاكسییه، له‌ماڵه‌وه ده‌رچووه بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ناوچه‌ی سه‌گر له فه‌لوجه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شمای تێدایه،به قه‌ناسه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت.به‌ڵام ئه‌و فیشه‌كه ناڕواته ژووره‌وه، به‌ڵكو نیوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ری ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د به‌پێی خۆی چووه‌ته نه‌خۆشخانه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی پزیشكه‌كان كاتێك بینویانه فیشه‌كه‌كه كه‌له سه‌ری نه‌بڕیووه.
ئه‌نس شامی ئه‌و پزیشكه بووه كه گوله‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌بو ئه‌حمه‌د ده‌رهێناوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی گولـله كه‌ی له‌سه‌ری ده‌رهێناوه، داوای كردووه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه‌به‌ڵام ئه‌بو ئه‌حمه‌د به پێكه‌نینه‌وه وتویه‌تی"بابه من ده‌رچووم و چاوه‌ڕوانی رزقی خوا ئه‌كه‌م ، برسیمه و لێمه‌گه‌ڕێ ئه‌چم پارویه‌ك نان ئه‌خۆم".