ريبر ميكائيل هركى -KTV
توێژه‌رانى ئوسترالى ئاشكرایان كردووه ، راهێنانى جه‌سته‌یی له‌كاتى گه‌رمادا كه ده‌بێته هۆى ئاره‌قكردنێكى زۆرى له‌ش ، سوودێكى ته‌ندروستى به مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌رى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران له زانكۆى ساوس له ئوسترالیا ده‌لێن" ئه‌و كه‌سانه‌ى هیچ چاڵاكیه‌ى به‌ده‌نى ئه‌نجام ناده‌ن ، زیاتر تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌بنه‌وه به رێژه‌ى 20% ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشی تووند ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا كاتى ئاره‌قه‌كردن له هه‌فته‌یه‌كدا چوار جار .
به‌پێی هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى "ده‌یلى میل"ى به‌ریتانى ، پاش چاودێرى كردنى زیاتر له 27 هه‌زار ئه‌مریكى له ته‌مه‌نى سه‌رووى 45 ساڵیه‌وه بۆ ماوه‌ى زیاتر له پێنج ساڵ گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى سه‌ره‌وه .
هه‌روه‌ها سوودى ڕاهێنانى جه‌سته‌یی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك ، كاریگه‌رى ئیجابیشى ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ حاله‌تى تر‌ى مه‌ترسیدارى ته‌ندروستى ، له‌وانه‌ش كه‌م كردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و كێشی له‌ش و پاراستنى مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌كره .